پەرەسەندنی سەتی بیستی چالاکی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356356-پەرەسەندنی_سەتی_بیستی_چالاکی_ئابووری_لە_هەرێمی_کوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان باسی پەرەسەندنی سەتی بیستی چالاکی بازرگانی لە هەرێم لە ساڵی 2018ی زایینی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2019 13:55 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی سەتی بیستی چالاکی ئابووری لە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان باسی پەرەسەندنی سەتی بیستی چالاکی بازرگانی لە هەرێم لە ساڵی 2018ی زایینی کرد .

نەوزاد ئەدهەم،  لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی  ڕەسمیی پارتی ڕایگەیاند کە  لە مەودای ساڵانی 2014 هەتا 2017 و لەبەر شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، چالاکیی ژومارێکی زۆر لە کارگەکانی  بەرهەم هێنان و ناوەندەکانی بازرگانی و کۆمپانییەکانی بازرگانی لە هەرێم  وەستاوە بەڵام لەساڵی 2018 و بە کۆتایی قەیران، ئەم ڕەوشە کۆتایی پێهاتووە و چالاکی بازرگانی و ئابووری  گەشەی کردووە..

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بارزگانی  هەرێمی کوردستان وتیشی  بەپێی دوایین  ئاماری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان زۆرتر لە بیست هەزار کۆمپانی بازرگانی و پێنج هەزار کارگە و کارخانەی بەرهەم هێنان و ئابووری خەریکی چالاکین  .

هەروەها وتی  کە چالاکی ئابوری لە هەرێمی کوردستان  ڕۆژ لە دوای ڕوژ پەرەدەستێنێ و لەساڵی 2018 ئەم چالاکیانە لە هەرێم لە چاو ساڵانی ڕابردوو سەتی بیست پەرەی سەندووە  .

نەوزاد ئەدهەم  پۆستەکانی گومرکی دامەزراو لەلایەن دەوڵەتی ئێراق لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتەی بە لەمپەرێک بۆ چالاکیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان زانیوە و ئاماژەی داوەتە بڕیاری دەوڵەتی ئێراق  و بەپێی  ڕێککەوتنەکانی هەولێر وبەغدا، ئەم پۆستە گومرکیانە هەڵدەگیردرێن   و بە لابرانی پۆستی گومرکی لەنێوان هەرێم و شارەکانی ئێراق، چالاکیی  ئابوری لە هەرێم، هاسان بووە و هەرچی زۆرتر گەشە دەکات و پەرە دەستێنێ .