هاو هەڵوێستی هەڤاڵبەندی کوردستانی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ بودجەی ٢٠١٩
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356361-هاو_هەڵوێستی_هەڤاڵبەندی_کوردستانی_پەرلەمانی_عێراق_لەمەڕ_بودجەی_٢٠١٩
فراکسیۆنەکانی کوردستانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ، لەمەڕ گرتنی هەڵوێستی هاوبەش لە بارەی گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق وپرسەکانی نێوان هەولێر وبەغدا ڕێککەوتنیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2019 14:28 Asia/Tehran
  • هاو هەڵوێستی  هەڤاڵبەندی کوردستانی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ بودجەی ٢٠١٩

فراکسیۆنەکانی کوردستانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ، لەمەڕ گرتنی هەڵوێستی هاوبەش لە بارەی گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق وپرسەکانی نێوان هەولێر وبەغدا ڕێککەوتنیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ئیس ئین ئین فراکسیۆنەکانی حێزبەکانی یەکیەتی نیشتمانی ، پارتی دێموکرات، بزوتنەوەی گوڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی وهاوپەیمانی بۆ دێموکراسی ودادپەروەری کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی هەڵوێست گرتنی هاوبەش وهاوکاری لەبارەی گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق ، داواکاری کوردەکان لە بودجە ومەسەلە ومژارەکانی هاوپێوەند بە پێوەندی هەولێر وبەغدا یان بەڕێوە برد. لە ئاگاداری نامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە دا هاتووە کە لەم کۆبوونەوەیە نوێنەرانی کورد، لە بارەی گرتنی هەڵوێستی هاوبەش لە بەرانبەر باباتە ڕاگەێندراوەکان بەڕێککەوتن گەیشتوون وڕایانگەیاند کەلەمەوبەدوا لە بارەی گەڵاڵەی بودجە وهەروەها مژارەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بەشێوەی هاوبەش جوڵاونەتەوەوهەڵوێستی هاوبەش دەگرن . نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق هەروەها لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق ودەوڵەتی هەرێمی کوردستان داوایان کرد کە دوای پەسەن کرانی بودجەی ٢٠١٩ی وڵات پێبەندی بن وبڕگەکانی بودجەکە بە گشتیی جێ بەجێ بکەن. هەروەها ؛لەم ئاگاداری نامەیەدا لەسەر پێویستی هاوئاهەنگی نێوان نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ودەوڵەتی هەرێم وهەروەها ڕوون کردنەوەی چالاکیەکانی نەوتی هەولێر وبەغدا پیداگریان کرد.