ڕەخنەگرتنی بنکەی چاوەدێری هەرێم لە ڕوون نەبوونی چالاکییەکانی نەوتی هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356428-ڕەخنەگرتنی_بنکەی_چاوەدێری_هەرێم_لە_ڕوون_نەبوونی_چالاکییەکانی_نەوتی_هەولێر
سەرۆکی بنکەی چاوەدێری ئابووری هەرێمی کوردستان وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕوون نەبوونی چالاکییەکانی نەوتی هەرێم و بەتایبەت نادیار بوونی وردەکاری داهاتی نەوتی ، بەرژەوەندی تاکەکەسی کاربەدەستانی هەرێمی بە هۆی سەرەکی جێبەجێ نەکرانی چاکسازییەکان لە هەرێم زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی بنکەی چاوەدێری هەرێم لە ڕوون نەبوونی چالاکییەکانی نەوتی هەولێر

سەرۆکی بنکەی چاوەدێری ئابووری هەرێمی کوردستان وێڕای ڕەخنە گرتن لە ڕوون نەبوونی چالاکییەکانی نەوتی هەرێم و بەتایبەت نادیار بوونی وردەکاری داهاتی نەوتی ، بەرژەوەندی تاکەکەسی کاربەدەستانی هەرێمی بە هۆی سەرەکی جێبەجێ نەکرانی چاکسازییەکان لە هەرێم زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس خالد هادی چاوشلی، لە وتووێژ لەگەڵ  ماڵپەڕی  خەندان  وتی  سەرباری ئەوەی بە پێی  یاسا  هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سەرچاوەکانی سرووشتی و هەرێم و بە تایبەت چالاکییەکانی نەوتی دەبێ  لەژێرچاوەدێری بنکەی چاوەدێری ئابووری دابێت، بەڵام وەزارەتی سەرچاوەکانی سرووشتی و دامەزراوەهانی هاوپێوەند لەگەڵ چالاکییەکانی نەوتی  بە هیچ لەونێ لەگەڵ  بنکەی  چاوەدێری دا هاوکارییان نەکردووە و زانیارییەک لە چالاکی نەوت ڕادەستی  ئەم بنکەیە ناکەت و هەرلەبەرئەمەش  بنکەی چاوەدێری نەیتوانیوە چاوەدێرییەکی  وردی بەسەر چالاکییە نەوتییەکان لە هەرێم دا هەبێت .