وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی: ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی نوێ-دەوڵەتی هەرێم لە ئارادا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356563-وتەبێژی_ڕەسمی_یەکێتی_ڕێککەوتنێک_لەسەر_پێکهاتنی_نوێ_دەوڵەتی_هەرێم_لە_ئارادا_نییە
وتەبێژی ڕەسمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە بەشداری ڕاستەقینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان، تەنیا لەسەر کاغەز دا نووسراوە و تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم لەنێوان پارتەکان، نەکراە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2019 13:09 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی: ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی نوێ-دەوڵەتی  هەرێم لە ئارادا نییە

وتەبێژی ڕەسمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە بەشداری ڕاستەقینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان، تەنیا لەسەر کاغەز دا نووسراوە و تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم لەنێوان پارتەکان، نەکراە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ،سەعدی ئەحمەد پیرە  لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن،  وتی کە وتووێژەکان و وتووێژی یەکێتی  و پارتی  سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامە،بەڵام ڕێککەوتنێک لەمبارەوە  نەکراوە  .

وتەبێژی ڕەسمی یەکێتی پێداگری کرد کە سەرباری  وتووێژە ئەنجام بووەکان، بەڵام  بەشداری ڕاستەقینە لە دەوڵەت هێشتا  تەنیا لەسەر کاغەز هەیە و دەبێ بەکردەوە لەم بوارەدا هەوڵ بدرێت  .

هەروەها وتیشی کە هێشتا  هیچ بڕیارێک سەبارەت بە داڕشتی کابینەی نوێی دەوڵەت، دابەشکرانی پۆستەکان و وردەکارییەکانی تر نەدراوە .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە  چوار مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تێپەڕیوە و سێ  خولی وتووێژی ڕەسمیش لە نێوان پارتی دیمۆکرات وەک خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمان لەگەڵ  یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، ئەنجام  دراوە.