وتووێژی تەلەفوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە جم و جۆڵە دنەدەرانەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ڕێگای تەلەفوونیەوە وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ لە پێوەندیی تەلەفوونی "مەولوود چاوش ئۆغڵوو" و "نێچیرڤان بارزانی" دوو لایەن سەبارەت بە کردەوە دنەدەرانەکانی پەکەکە کە بووە هۆی پەلاماری دانیشتوانی ناوچەیەک لە پارێزگای دهۆک و بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە، بیر و ڕایان گۆڕایەوە.
دەگوترێ هەینیی ڕابردوو دانیشتوانی پارێزگای "دهۆک" بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەلامارە سەربازیی و تۆپخانەییەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە پەلاماردانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئێراق ئاگریان بەردایە چەن ئۆتۆمبیلێک و چەن بەشێکی ئەو بنکە سەربازییانەیان خاپوور کرد.
تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ تیا بردنی بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) بەردەوام پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی کردۆتە سەر باکووری ئێراق کە ئەو پەلامارانە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی بەغدا بوویەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بەردەوام دەسدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئێراقی ئیدانە کردووە.