کۆنسولخانەی یونان لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: کۆنسولخانەی یونان لە هەولێر لەماوەی چەند حەوتەی داهاتوودا دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، پارێزگاریی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە "ئەفسایمیوس کستوپلوس" نوێنەری یونان لە هەرێمی کوردستان، لەماوەی دیداری لەگەڵ "نەوزاد هادی" پارێزگاری هەولێر، باسی کرانی نووسینگەی نوێنەرایەتی یونان لەهەولێر بە کۆنسولخانەو پەرەی ئاستی چالاکییەکانی کردووە.
نوێنەری یونان، ڕەوشی سەقام، ئاوەدانکردنەوەو ئاسایشی هەرێمی زۆر شیاو، لێکدایەوەو ڕایگەیاند کە فەرمانی کرانەوەی کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدار، دەرکراوەو لەداهاتوویەکی نزیکدا ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو کۆنسولخانە بەڕێوە دەچێ.
هەروەها بەرەوپێش بردنی پەیوەندیی نێوان یونان و هەرێم بەتایبەت لەبواری تیجاری و گەشتیاری بە یەکێک لە گرینگترین چالاکییەکانی ئەو کۆنسولخانە ڕاگەیاند.