دەسپێکرانی هاتووچووی فەرمی موسافرەکان لە سنووری سەیران بەندی نێوان ئێران وسلێمانی
فەرمانداری ناوچەی پێنجوینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەمووکارە پێویستەکان بۆ دەسپێکرانی هاتووچووی فەرمی موسافرەکان لە تێپەڕگەی سنووری سیران بەند لە نێوان ئێڕان وهەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە ولە دووحەوتەی داهاتوو هاتووچوو لە سیران بەند دەسپێدەبێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، زانا ڕەحمان ڕایگەیاند کە بەرپرسانی سنووری وگومروکی هەرێمی کوردستان ، ماوەیەک لەمەوپیش کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی لە بارەی گەشە وپەرەی پێوەندیەکانی سنووری دوو لایەنە و پەرەی چالاکیەکانی تێپەڕگەی سنووری سیران بەند لە نێوان بانە وپاڕێزگەی سلێمانی هەرێم یان ، ئەنجام داوە. فەرمانداری ناوچەی پێنجوین لە گردوپەڕی پاڕیزگەی سلێمانی کە لەگەڵ ماڵپەڕێ هەواڵی سی ئین ئین وتووێژی دەکرد وتی کە بە پێی ڕیککەوتنە ئەنجام دراوەکانی نێوان کاربەدەستانی ئێرانی وهەرێمی کوردستان هەموو کارە پێویستەکان بۆ هاتووچووی یاسایی وفەرمی موسافرەکان لە تێپەڕگەی سیران بەند ئەنجام دراوەو پیشبینی دەکرێت کە لە ماوەی پازدە ڕۆژی داهاتوو هاتووچووی موسافیرەکانی بە فەرمی لەسیران بەند ، بەدانی پاساپورت دەسپێبکرێت. ناوبراو وتی کە لە حاڵی حازر تەنیا لەمپەری دەسپێکرانی کاری هاتووچووی موسافیرەکان لە سیران بەند ، دروست کردنی مۆرکی تایبەتیە بۆ ئەم تێپەڕگەیە کە دەبێ لە لایەن وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق وئیدارەی تێپەڕگەی سنووری ئەنجام بێت ودەوڵەتی هەرێم بە شێوەی فەرمی داخوازی دروست کردنی ئەم مۆرکەی داوە بە وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق. هەروەها وتی کە لەحاڵی حازر چالاکیەکانی هاوپێوەند بە نێشتە جیی بوون ، گومروک، پزیشکی ئاژەلان وکاروباری کشت وکاڵ لە تێپەڕگەی سنووری سیران بەند ئەنجام دەبێت