دانووستان لە نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i358448-دانووستان_لە_نێوان_دوو_حزبی_سەرەکیی_هەرێمی_کوردستان_دەستپێدەکاتەوە
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت بڕیارە رۆژی شەممە کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوەبچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2019 12:02 Asia/Tehran
  • دانووستان لە نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت بڕیارە رۆژی شەممە کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاندووە بڕیاروایە رۆژی شەممەی 2ی ئاداری 2019، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، بەڕێوەبچێت.

ناوبراو پێشتر ڕایگەیاند مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیێکی ئاراستەی کۆسرەت رەسووی عەلی جێگری یەکێتی و بڕیاردەری سەرەکیی ئەم حیزبە کردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو حزبەکە کە وەڵامی ئەرێنیی وەرگرتبووەوە.