دادگای سلێمانی بۆ شاسوار عەبدولواحد حوکمی گرتنی دەرکرد
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی کرد لە دەرکردنی حوکمی گرتنی ڕێبەری بزووتنەوەی بەرەی نوێ بە تومەتی هەجمە بە فەرمانبەرانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ مەوازین نیوز ڕایگەیاند کە دادگای شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەمە بۆ شاسوار عەبدولواحد ڕێبەری بزووتنەوی بەرەی نوێ حوکمی گرتنی دەرکردووە . بە وتەی ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت حوکمی گرتنی عەبدولواحد بە هۆی تومەتێک کە لە ناوبراو دراوە لەمەڕ هەجمەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی هەرێم دەرکراوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو حوکمە بە پێی مادەی 229ی یاسای هەرێم دەرکراوە کە لەودا بۆ بێ ڕێزی کردن یان هەڕەشەی فەرمانبەران و ئەو کەسانەی خەریکی ئەنجام دانی فەرمانبەرایەتیان لە دامەزراوە جۆراوجۆرە دەوڵەتیەکانن حوکمی زیندانی بۆ لەبەرچاو گیراوە .