داوای گەڕاندنەوەی تەرمی 50 کچە ئێزدیەکە لە سوریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i358601-داوای_گەڕاندنەوەی_تەرمی_50_کچە_ئێزدیەکە_لە_سوریاوە
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداریەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی کارەساتی سەربڕینی 50 کچی ئێزدی لە لایەن داعش لە سوریا، خوازیاری هەنگاوی یاسایی بوو بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەوان بۆ شەنگاڵ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2019 10:11 Asia/Tehran
  • داوای گەڕاندنەوەی تەرمی 50 کچە ئێزدیەکە لە سوریاوە

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداریەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی کارەساتی سەربڕینی 50 کچی ئێزدی لە لایەن داعش لە سوریا، خوازیاری هەنگاوی یاسایی بوو بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەوان بۆ شەنگاڵ .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیکدا لە ناوەندە هاوپێوەندەکان لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی ویستووە هەموو بەڵگەکانی ئەم کارەساتە کە لە ناوچەی باغووزی سوریا بە دەستی داعش روویداوە ، بە دیکۆمێنت بکەن .

 پەرلەمانی کوردستان هەروەها جەختیکردەوە ئەم تاوانکاریە و کارەساتەکانی دیکەی داعش ، وەک تاوانی نێودەوڵەتی بناسرێن و وەک تاوانی جەنگیی و جینۆسایدی دژی مرۆڤایەتی بێنە ئەژمار .

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، میدیاکانی ئەورووپی و ڕێکخراوەکانی ئێزدی  لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئەندامانی داعش  لە باغوزی سوریا لە هەوڵێکی قەرەبووکەرانەدا و کاردانەوە بەرامبەر شکستەکانیان پەنجا  کچی ئێزدییان کە لەساڵی 2014 لە شەنگاڵ ڕفێندرا بوون  و بە کۆیلەیان گرتبوون، سەربڕیوە و سەری بڕاوەی ئەوان لەلایەن  چەکدارانی  بەریتانی ئەندامی هاوپەیمانی  نێودەوڵەتی دژە داعش لە سوریا، دۆزراوەتەوە.

خەڵکی شەنگاڵ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕینی سەری پەنجا کچی کوردی ئێزدی لە باغوزی سوریا لە لایەن ئەندامانی داعش، دەستیان دایە خۆپیشاندان و خوازیاری پێڕاگەیشتنی دەوڵەتی ئێراق و ڕێکخراوی نەتەوەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەم کارەساتە بوون.