حکومه‌تی هه‌رێم بڕیاری لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی دا
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی دا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش رایگه‌یاند که له‌م مانگه‌وه مووچه به‌بێ پاشه‌که‌وت دابه‌ش ده‌کرێت.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، رۆژی هه‌ینی 8ی ئازاری 2019، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوه و دواتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی وتی: "له‌م مانگه‌وه بڕیاری پاشه‌که‌وتی مووچه له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵده‌گیرێ و مووچه وه‌کو خۆی به ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌کرێت به‌بێ پاشه‌که‌وت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "ئه‌وه‌ی ئاشکرایه لای هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی بارودۆخێکی قورسی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به ناچاری ئه‌و بڕیاره‌مان دا و پاشه‌که‌وتی مووچه‌مان بۆ مووچه‌خۆرانی کوردستان دا".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی توانی ئه‌و بڕیاره سه‌ربخات تێگه‌یشتنی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بوو له بارودۆخی ئه‌م هه‌رێمه‌مان و ئه‌و تێگه‌یشتنه نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی ئه‌مڕۆ دوای سێ ساڵ بڵێین که پاشه‌که‌وتی مووچه هه‌ڵگیرا، به‌ڵێنمان دابوو هه‌رکاتێک بارودۆخی دارایی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ک بێت بتوانین پاشه‌که‌وت هه‌ڵبگرین، پاشه‌که‌وته‌که هه‌ڵده‌گرین و ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه و به‌ڵێنه‌که‌مان جێبه‌جێ کرد و قه‌ت خۆڕاگری ئه‌وان له‌بیر ناکه‌ین".
فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی له‌په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌که‌وتکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوکرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند که "له ده‌ستپێکدا مه‌به‌ستمانه سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین بۆ ده‌رکردنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان. هاوکات، پیرۆزبایی له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین، و پێزانینی زۆرمان ده‌رده‌بڕن بۆ خۆڕاگرییان له‌ئاست ئه‌م دۆخه‌سه‌خت و دژوارانه".
فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستانیش رایگه‌یاند که هه‌ڵگرتنی پاشه‌که‌وتی موچه هه‌نگاوی یه‌که‌مه و چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ی گرنگ هه‌یه، که فراکسیۆنه‌که‌یان به هاوکاری فراکسیۆنه‌کانی دیکه کاری بۆ ده‌که‌ن.