بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوشەممە کۆنفڕانس دەبەستێ
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان له باره‌ی کۆنفرانسی حزبه‌که‌یه‌وه بڕیاریدا و وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، که رۆژی دووشه‌ممه کۆنفرانس ده‌به‌ستن و ئاماده‌کارییه‌کانیان ته‌واو کردووه.
عه‌بدوڵا وه‌رتی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند: دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان، حزبه‌که‌یان ده‌ستی به گۆڕانکاری کردووه و له پێناو هه‌ستانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
وتیشی: "رۆژی دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2019، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان کۆنفرانسی خۆی ده‌به‌ستێت و سه‌دا نه‌وه‌دیش کاره‌کانی ته‌واو بووه".
له باره‌ی شوێنی کۆنفرانسه‌که، عه‌بدوڵا وه‌رتی وتی: "کۆنفرانسه‌که له سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی راگه‌یاند به‌شداری ده‌که‌ن یان نا، وته‌بێژه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتی: "ئێمه ده‌رگامان کراوه‌یه بۆیان، به‌ڵام ئه‌وه ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانس".
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا خاوه‌نی کورسییه‌ک بوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی کرد له‌گه‌ڵ یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به لیستی (خزمه‌ت) به‌شداریان کرد، نهینانتوانی کورسییه‌که‌یان به ده‌ست بهێننه‌وه.