ئەگەری هەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر بکات
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕادەگەیەنن ئەگەری هەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەرکووک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆ ببێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی عێراقی بە ماڵپەی RTی رووسی راگەیاندووە تا ئێستا کاتی سەردانەکەی عادڵ عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام سەردانەکە لە بەرنامەی کاری عەبدولمەهدی هەیە.
هەروەک ئەو ماڵپەڕە رووسییە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر و تاوتوێ کردنی چارەسەری کێشەی کەرکووک، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەیێکی شیعەی عێراقییە. دۆستایەتییێکی دێرینی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی کوردستان هەیە و کوردەکان هیوایان وایە ئەم دۆستایەتییە ببێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نوێان هەولێر و بەغدا.