پێداگریی نێچیروان بارزانی لەسەر رۆڵی گرنگی ئێران لە ناوچەکەدا
ئادار 16, 2019 12:31 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ناوچەکەدا بە گرنگ نرخاند .
نێچیروان بارزانی رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی ئێلمانیتۆر پێوەندیی چەند لایەنەی ئێران و عێراقی سەرچاوەگرتوو لە هاوبەشی ئایینی و کۆمەڵایەتی و بازرگانیی دوو وڵات زانی و گوتی : بەشێکی زۆری پێداویستیەکانی گاز و کارەبای عێراق لە رێگای ئێرانەوە دابین دەبێ .
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی : سەرباری زەخت و گوشاری ئەمریکا بۆ راگرتنی هاریکاریی ئابووریی لە گەڵ ئێران ، دوو وڵات لە ئاڵووێری دوو قۆڵیدا دراوی نیشتمانیی دەکاردێنن .
سەرپەیڤ