ڕێورەسمی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i359274-ڕێورەسمی_ساڵوەگەڕی_کیمیابارانی_هەڵەبجە
ڕێوڕەسمی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە بەئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتیەکانی ئەو شارەو هەروەها قوربانیانی ئەو بۆردومانە، بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2019 14:14 Asia/Tehran
  • ڕێورەسمی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە

ڕێوڕەسمی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە بەئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتیەکانی ئەو شارەو هەروەها قوربانیانی ئەو بۆردومانە، بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەمرۆ شەممە ٢٥ی ڕەشەمە ڕێکەوتی١٦ی مارس، ڕێوڕەسمی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە لەو شارە بەئامادەبوونی کاربەدەستان وکەسایەتییەکانی هەڵەبجەو هەرێمی کوردستان، دەس پێ کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کەسایەتییە حیزبی وحکومەتیەکانی هەرێم ئامادەبوون و وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئەو بۆردومانە خوازیاری ڕاگەیشتنی زیاتر بە هەڵەبجەو چارەسەریی گرفتی بەرکەوتووانی شیمیایی بوون.

خانم "نوخشە ناسح" قایمقامی هەڵەبجە لەو بارەوە لەدیمانە لەگەڵ "ئێن تاڕ تی" ڕایگەیاند کە بەرپرسانی هەڵەبجە لەڕێی یاسایی بۆ دۆزینەوەی ١٨٠منداڵی ونبووی هەڵەبجە کە لەکاتی کیمیابارانەکەدا ونبوون و هەروەها چارەسەریی بەرکەوتووانی شیمیایی ئەو شارە، هەوڵ دەدا.

هەروەها ناوبراو وتی کە کاربەدەستانی ناوچەکانی دیکەی هەرێم لەوان، سەید سادق، شارەزوور و پێنجوێن ئامادەی سی ویەکەمین ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەن.

لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە لەو پەلامارەدا پێنج هەزار کەسی دیکە لە خەڵکی ئەو شارەش لە سی و یەک ساڵی رابردوودا لەگەڵ شوێنهات و شوێنەوارەکانی بەرکەوتنی شیمیایی و کارتێکەریی جەستەیی و دەروونی بۆردومانی شیمیایی و لەناوچوونی ژینگەی هەڵەبجە دەستەوە یەخەن.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جەختی کردووە کە لە ساڵوەگەڕی یادکردنەوەی قوربانیانی ئەو کارەساتە، لەپێناو ڕاگەیشتنی جیددی بەژیانی بەرکەوتووان و قوربانیان وخەڵک و هەروەها ئاوەدان کردنەوەی هەڵەبجە، هەوڵ بدرێ و راژەکاریی گەیاندن و ئاوەدان کردنەوەی، بەئەرکی گرینگ و سەرەکی خۆی دەزانێ.

لەو بەیاننامەدا داوا لە حکومەتی عێراق کراوە، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقی خۆی جێ بەجێ بکات لەمەڕ ڕاگەیشتن بە کاروباری هەڵەبجەو چارەسەریی گرفتەکانی، و هەروەها چارەسەریی گرفتی بەرکەوتووانی شیمیایی و قوربانیانی هەڵەبجەو قەرەبوو کردنەوەی خەسار و زیانە ماددی و مەعنەوییەکانی ئەوان کە وەک قوربانیانی حکومەتی کاتیی عێراق دێنەئەژمار.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها هەڵەبجەی بە سەمبولی ئێش و ئازارکێشانی کوردەکان و لەهەمان کاتدا خۆڕاگریی و زیندوومانەوەیان، زانیوە.