پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i359363-پێدانی_قەرزی_کۆمپانیا_ئێرانیەکان_لە_هەرێمی_کوردستان_لە_داهاتوویەکی_نزیکدا
لە چاوپێکەوتنی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری دارایی هەرێم ، لەسەر چۆنیەتی پێدانی بەشێکی دیکەی قەرزی کومپانیا ئێرانیەکان رێککەوتن کرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 18, 2019 05:09 Asia/Tehran
  • پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا

لە چاوپێکەوتنی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری دارایی هەرێم ، لەسەر چۆنیەتی پێدانی بەشێکی دیکەی قەرزی کومپانیا ئێرانیەکان رێککەوتن کرا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لە دیداری رۆژی یەکشەممەی مورتەزا عەبادی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لە گەڵ رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق ، داواکاریەکانی لایەنە ئێرانیەکان باسی لەسەر کرا و لەسەر چۆنیەتی دانەوەی قەرزی تاکەکان و کۆمپانیاکان رێککەوتن کرا .

 لەم چاوپێکەوتنەدا هەروەها لە بارەی پرسەکانی بەرهۆگریی دولایەن و چالاکیی کۆمپانیاکانی بەڵێندەر و تیجاریی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق باس وتووێژ کرا .