مەسعوود بارزانی : .هەولێرو بەغدا ، دەرفەتێکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییانیان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360215-مەسعوود_بارزانی_.هەولێرو_بەغدا_دەرفەتێکی_نوێیان_بۆ_چارەسەرکردنی_ناکۆکییانیان_هەیە
ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق بە ئاماژەدان بەوەی لە ڕابردوودا دەرفەتگەلی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبەر بنپێکرانی دەستووری ئێراق، لە دەست چووە، پێداگری کرد کە لەم ئاستە دا دەرفەتی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە بەدی هاتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2019 13:59 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی : .هەولێرو بەغدا ، دەرفەتێکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییانیان هەیە

ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق بە ئاماژەدان بەوەی لە ڕابردوودا دەرفەتگەلی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبەر بنپێکرانی دەستووری ئێراق، لە دەست چووە، پێداگری کرد کە لەم ئاستە دا دەرفەتی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە بەدی هاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  مەسعود بارزانی  ئەمڕۆ چوارشەممە چواردەی خاکەلێوە، سێیەمی مانگی مارس، لە وتاردانێک دا لە چواردەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی هەولێر،  کرانەوەی ئەم پیشانگەیەی  بە شانازییەک بۆ شاری هەولێر زانی  .

ڕێبەری  پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتیشی کە ناوبراو بەرلەمەش وشداری دابوو کە قۆناخی دوای ئازادکرانی شاری مووسڵ لە دەستی داعش، دژوارترین دەبێت و دەبێ هەموو ڕێ وشوێنەکان  بۆ ئەم قۆناخە ئەنجام بێت.

بارزانی لە درێژەش دا وشداری دا کە داعش هێشتا کۆتایی پێ نەکاتووە و هەڕەشەیەکی نوێ  بەدژی گەلی ئێراق دێتە ئەژمار، چونکە  هۆکارانی هاتنەدی داعش  هێشتاش لە ئێراق ماونەتەوە  .

ڕێبەری  پارتی سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان  هەولێر وبەغداش  وتی کە لە ڕابردوودا دەرفەتی زۆر بۆ چارەسەرکردنی  ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبەر بنپێکرانی  دەستووری وڵات لە دەست چووە، بەڵام ئێستا  بارودۆخێکی جیاواز و دەرفەتی  نوێ بۆ دوو لایەن هاتوەتە پێش  کە ناکۆکییەکانیان  چارەسەر بکەن.

 هەروەها لەسەر داکۆکی تۆکمەوتەواوی هەولێر لە دەوڵەتی عادڵ  عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق  پێداگری  کردووە و وتی کە هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، داکۆکی دەکات.