سەردانی بارزانی بۆ ئەردەن
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی شا عەبدوڵا، شای ئوردن بۆ بەشداریکردن لە ١٧ هەمین کۆربەندی ئابوری جیهان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفەریقا گەیشتە ئەردەن.
ئێوارەی دوێنێ هەینی بارزانی و شاندی یاوەری لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەمان لەلایەن ئەمیر فەیسەل، برای شای ئوردن پیشوازی لێکرا، بڕیارە سبەی شەممە بۆ جاری دووەم بەشداری لە کۆربەند ئابوری جیهان بکات.
بڕیارە کۆربەندەکە لە ناوچەی دەریای رەش و لە ژێر ناونیشانی"بونیاتنانی سەکۆی نوێ بۆ هەماهەنگی" رێکبخرێت و ئەوە بۆ دەیەم جارە لە کۆی ١٧ جار ئەو کۆڕبەندە لە ئوردن رێکدەخرێت، وا چاوەڕێدەکرێت زیاتر لە هەزار کەسایەتی سیاسیی جیهانی و بازرگانی و چالاکوان بەشداری تیادا بکەن.
پێشتر و لە سەرەتای ئەمساڵدا هەر یەک لە مەسعود بارزانی و شا عەبدولا کۆبوونەوە و تاوتوێی دوخی ئەمنی ناوچەکە و هەوڵەکانی رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستانیان تاوتوێکردبوو.