مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەفەرمی پاکێجی پارتی بۆ رێککەوتن پەسەندکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360343-مەکتەبی_سیاسی_یەکێتی_بەفەرمی_پاکێجی_پارتی_بۆ_رێککەوتن_پەسەندکرد
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەفەرمی پاکێجی نوێی پارتی دیوکراتی کوردستانی بۆ رێککەوتن لەبارەی بەشداریکردن لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسەندک
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2019 12:10 Asia/Tehran
  • مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەفەرمی پاکێجی پارتی بۆ رێککەوتن پەسەندکرد

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەفەرمی پاکێجی نوێی پارتی دیوکراتی کوردستانی بۆ رێککەوتن لەبارەی بەشداریکردن لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسەندک

 

ئەمڕۆ شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و ئامادەبونی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری دوەمی سکرتێری گشتی کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی پاکێجی نوێی پارتی بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆکرا و دواتریش پەسەندکرا.

بە پێی راپۆرتی خەندان ، هاوکات لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆ تاوتوێکردنی پرۆژه‌ی رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی بۆ به‌شداریکردن یەکێتی له‌ کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم کۆدەبێتەوە.سێی ئەم مانگە، پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە رێککەوتن، ئەوەش دوای پەیوەندیەکی تەلەفۆنی مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ.