سبه‌ینێ یادی ئه‌نفال له گه‌رمیان ده‌کرێته‌وه
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 14ی نیسانی 2019، له سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالکراوه‌کان له گوندی دێبنه‌ی سنوری گه‌رمیان، مه‌راسیمی 31 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌بچێت .
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی وێستگە نیوز ، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: مه‌راسیمی ئه‌مساڵی تاوانی ئه‌نفال له ساڵانی رابردوو جیاوازتر ده‌بێت و تیایدا نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عیراق و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری کونسوڵخانه‌ی وڵاتان به‌شدار ده‌بن.
ئاشکراشیکردوه "یادکردنه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال به چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر ده‌کرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک چالاکییه‌کان تا 21 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن"، وتیشی هه‌ر بۆ ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال، سبه‌ینێ 14ی نیسان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی هێناوه‌ته گه‌رمیان و کۆبوونه‌وه‌که له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌لاو، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی بۆ پرسی ئه‌نفال، راگه‌یاندوه "هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان و هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان داواکاری سه‌ره‌کیمان بووه له هه‌رێم و به‌غدا، که‌چی هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێکردنی نه‌نراوه."
ئه‌نفال کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکانی کوردستانی عێراق ھاتووە ، کورد لەلایەن سەدام حسێن سه‌رۆکی له‌سێداره‌دراوی به‌عس کۆمهڵکوژرا و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، وه‌زیری به‌رگریی سه‌رده‌می سه‌دام سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌که‌ی لە کۆتایی شەڕی عیراق و ئێران ده‌کرد.
ئه‌نفال وەک کۆدێکی ناو وابوو لە دەزگا بەعسیەکاندا بۆ زنجیرەیەک ھێرشی خێرا دژ بە کورد ، کوشتارەکان و زوڵم و زۆری به‌عس لە ساڵانی 1986 تا 1989 په‌ره‌ی سه‌ند به‌تایبه‌ت له ساڵی 1988دا گەیشتە لوتکە .
دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ش، ئێستا هه‌ریه‌ک سوید و نەرویج و بەریتانیا بەشێوەیەکی فه‌رمی کارەساتی ئەنفالیان بە جینۆساید داناوە.