هێزی ئێراقی ٢٧ ژن و منداڵی ئێزدی ڕزگار کراویان ڕادەست کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360789-هێزی_ئێراقی_٢٧_ژن_و_منداڵی_ئێزدی_ڕزگار_کراویان_ڕادەست_کرا
وتەبێژی مێدیایی ئاسایشیی ئێراق جەختی کرد کە ژمارێکی دیکە لە ژنان و منداڵانی ئێزدی ڕزگار کراو لە دەستی داعش لە سووریا ڕادەستی هێزەکانی وڵاتەکەیان کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2019 09:04 Asia/Tehran
  • هێزی ئێراقی ٢٧ ژن و منداڵی ئێزدی ڕزگار کراویان ڕادەست کرا

وتەبێژی مێدیایی ئاسایشیی ئێراق جەختی کرد کە ژمارێکی دیکە لە ژنان و منداڵانی ئێزدی ڕزگار کراو لە دەستی داعش لە سووریا ڕادەستی هێزەکانی وڵاتەکەیان کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بەغدادەلیەوم؛ سەرتیپ "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی  ئاسایشیی ئێراق  ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی لەشکری ١٥ی سوپای ئەم وڵاتە، ٢٧ شاروومەندی کوردی  ئێزدیی ڕزگار کراو لە دەستی تیرۆریستانی داعشیان ڕادەست کراوە کە بریتین لە١٤ ژن و ١٣ منداڵ.

سەرتیپ ڕەسووڵ بە راگەیاندنی ئەوەی کە منداڵێکی خەڵکی شاری مەسیحی نشینی تەلعەفەر لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژاوای ئێراقیش هاوڕێ لەگەڵ ئەو ئێزدییانە بووە، جەختی کرد کە پۆلیسی بەشی سەنوونی لە شاری ئێزدی نشینی شەنگال لە باکووری ڕۆژاوای  ئەم پارێزگا سەرسنوورییە، ئەو ٢٨ ژن و منداڵەیان وەرگرتووە تا لە ئاکامدا بیانگەڕێننەوە بۆ لای بنەماڵەکانیان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی ئێزدی٢٤ ، هەژماری ژنان و منداڵانی ڕادەست کراو بە هێزی ئێراقی بە ٢٤ کەس راگەیاندووە کە جەختی کردووە کە ئەو کەسانە تا دوو ڕۆژی دیکە ڕادەستی بنەماڵە و کەس و کاریان لە شارستانی شەنگال دەکرێنەوە.