پێداگریی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لەسەر درێژەی یارمەتی گەیاندن بە بەرلافاوکەوتوانی ئێران
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق جەختی کردەوە لەسەر درێژەی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە بەر لافاوکەوتوانی ئێران .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ،ئەبوومەهدی موهەندیس سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوون لە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی و کۆنتڕوڵی قەیرانی پارێزگەی خوزستان لە شاری ئەهوازی ناوەندی ئەم پارێزگەیە لە باشووری رۆژاوای ئێران گوتی ، ئامادەیی تەواومان هەیە لە زۆرێک لە بوارەکاندا لە کێشەکانی بە هۆی لافاو یارمەتی ئێران بکەین .
ئەبوومەهدی موهەندیس وتیشی عێراق ناوەندێکی لە ئێران کردووەتەوە و هەندێ یارمەتیی جەماوەریی عێراق لە دوێنێوە گەیشتوەتە ئێران کە رۆژ بە رۆژیش یارمەتیەکان زیاد دەکەن .
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی گەلی عێراق سەرکەوتنی سەر تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق پێناوداری هەوڵی گەلی ئێران و شەهیدانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەزانن .
پێنجەمین بارەبووی یارمەتیەکانی عێراق بۆ بەرلافاوکەوتوانی ئێران بریتی لە کەلوپەلی فریاگوزاری ، خواردەمەنی و تەندروستی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی سنوری شەڵەمچەوە لە باشووری رۆژاوای ئێران گەیشتە ئێران .