بەغدا و هەولێر بەرەو ئاشتی
"بەشیر حەداد" جێگری سەرۆک پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە بەغدا لەگەڵ هەولێر لە سەر دانی بودجەی هێزە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە گەیشتۆتە تەبایی.
ناوچەی کوردستان تەنیا ناوچەی فیدراڵی ئێراق دیتە ئەژمار. هەرچەن ناوچەی کوردستان بەشێک لە خاکی ئێراقە بەڵام لە ساڵانی ئەمدواییەدا پێوەندییەکانی بەغدا و هەولێر تەواو ئاڵۆز ببوو. هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕەوشەیش دەگەڕایەوە بۆ هەڵس و کەوتی خۆدوور خستنەوە لە ناوەند و جیایی خوازانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو ستراتژیی خۆدوور خستنەوە لە ناوەند، ئەوەندە پەرەی سەندبوو کە تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستان سێپتەمبەری ٢٠١٧ وێرای نەیارەتیی هەمەلایەنەی ئێراقییەکان ڕیفراندۆمێکی بەڕێوە برد بۆ جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق.
ناوچەی کوردستان لە بواری ئابووری، وزە، سەربازی و جوگرافیاییەوە ساڵانێکی زۆرە کە لەگەڵ بەغدا کێشە و ناکۆکی هەیە. جگە لە مەسەلەی جوگرافییایی نەبێ، ناکۆکی لە بوارەکانی دیکە لە ماوەی چەن مانگی دیکە ڕووی لە کەم بوونەوە ناوە.
ناکۆکیی ئابووری لە سەر مەسەلەی بودجەیە. هەولێر خوازیاری پشکی ١٧%ی لە بودجەی ئێراق وو، لە کاتێکدا کە خۆی دەبوارد لە ڕژاندنی داهاتە نەوتییەکانی دەنێو خەزانەی ناوەندیی بەغدا. بەم حاڵەشەوە، وێدەچێ کە پاش دەسەڵات گرنە دەستی "عادڵ عەبدولمەهدی" هەوڵیر و بەغدا سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانیان لە سەر بودجە گەیشتوونەتە هەندێ تەبایی و ڕێککەوتن. "ئەحمەد حاجی ڕەشید" ئەندامی کوردی پەرلەمانی ئێراق باسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای کردووە سەبارەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان. "کاوە مەحموود" ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق بە ڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بودجەی ٢٠١٩ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کێشەی بودجەی هەرێم لە بەغدا چارەسەر بووە.
ناکۆکی لە سەر مەسەلەی وزەیش بە چارەسەر کرانی مەسەلەی بودجە ڕووی لە چارەسەر کران ناوە لەبەر ئەوەی کە بە پێی ڕاپۆرتەکان بڕیار دراوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر دابین کرانی بودجە لە ئێراق، بەشێک لە داهاتی نەوتی ئەم ناوچەیە رادەستی دەوڵەتی بەغدا بکات.
ئێستا لە سێهەمین هەنگاودا وێدەچێ کە هەولێر و بەغدا وێدەچێ هەولێر و بەغدا لە بواری سەربازیش گەیشتبێنە هەندێ تەبایی. ناکۆکی نێوان دوو لایەن تا ئێستا سەبارەت بە هێزی سەربازیی هەرێمی کوردستان ناسراو بە پێشمەرگە بوو. بە وتەی "بەشیر حەداد" جێگری سەرۆک پەرلەمانی کوردستانی ئێراق، بەغدا رازی بووە بەوەی کە مانگانە ٦٨ ملیار دینار وەکوو بودجەی سەربازی بخاتە بەردەستی حکومەتی هەرێمەوە. ئەوە یەکەم جارە کە هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بودجەی سەربازیی هەولێر یەک دەگرنەوە و بێتوو ئەو ڕێککەوتنە بگاتە ئەنجام یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی نێوان لایەنەکان چارەسەر دەبن.
کەم بوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر لە هەموان سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو بابەت: نیازپاکیی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و تێبینی راستبینانەی حکومەتی هەرێم لە باروودۆخی ناوخۆیی کوردستان و باروودۆخی نیشتمانیی ئێراق. دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەهدی لە هەر یەکەم ڕۆژەکانەوە، چارەسەر کردن یان لانیکەم کەم کردنەوەی کێشەکان لەگەڵ هەولێری وەکوو یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی خۆی دانا. هەروەها هەرێمی کوردستانیش پاش بەڕێوە بردنی کۆپرسی جیابوونەوە لە بەغدا، بەرەوڕووی زۆر کێشە و گێچەڵی ناوخۆیی بەتایبەت لە بواری ئابووری بوویەوە و تەنانەت ناچار بوو ئاستی مووچەی فەرمانبەرانی دابەزێنێ. لە ئاستی نێستمانیشدا دەوڵەتی ئێستای ئێراق بەرەوڕووی ئەو کێشە و گرفتەی نییە کە دەوڵەتەکەی حەیدەر عەبادی گیرۆدەی بوو و یەکدەنگی نیشتمانیی لە ئێراق زۆر بەهێزتر بووە. ئەم مەسەلەیش بووە هۆی ئەوەی هەولێر و بەغدا لێبڕاوانە تر بجوڵێنەوە بۆ چارەسەر کردن و یا لانیکەم کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوانیان.