ڤیزای ئێران بۆ شارومەندانی کوردی عێراقی لەڕێی پۆست ڕەوانە دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360921-ڤیزای_ئێران_بۆ_شارومەندانی_کوردی_عێراقی_لەڕێی_پۆست_ڕەوانە_دەکرێ
ئیدارەی گشتیی پۆستی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو لەگەڵ سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، کوردانی عێراق لەمەودوا دەتوانن لەڕێی پۆستەوە ڤیزای ئێران وەربگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2019 13:00 Asia/Tehran
  •  ڤیزای ئێران بۆ شارومەندانی کوردی عێراقی لەڕێی پۆست ڕەوانە دەکرێ

ئیدارەی گشتیی پۆستی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجامگرتوو لەگەڵ سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، کوردانی عێراق لەمەودوا دەتوانن لەڕێی پۆستەوە ڤیزای ئێران وەربگرن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "تاها مستەفا" بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی پۆستی هەولێر وتی: لەمانگی مای ٢٠١٩وە ڤیزای ئێران وەک بەرگەیەکی جیا لە پاسپۆرت دەدرێ بە شارومەندانی عێراقی.

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر هەروەها ئاسانکاریی تایبەتی بۆ گەشتیاران لەبەرچاو گرتووە هەتا بتوانن بەتێچویەکی گونجاو سەردانی ناوەندە گەشتیاریەکان بکەن لە ئێران.

بەخۆڕایی و بێ پارە دەرکرانی ڤیزا بۆ شارومەندانی عێراقی بووە بەهۆ هەتا ژماری موسافرانی عێراقی بۆ ئێران زیاد بکات.