بەشداریی هونەرمەندانی ئێرانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361090-بەشداریی_هونەرمەندانی_ئێرانی_لە_فێستیڤاڵی_نێودەوڵەتی_مۆنۆدرامای_هەولێر
بڕیارە رۆژانی ٢١تاوەکو ٢٥ی نیسان، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدراما لە هەولێر بە بەشداری دە گروپی شانۆیی مۆنۆدراما لەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئێران بەڕێوەبچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2019 11:59 Asia/Tehran
  • بەشداریی هونەرمەندانی ئێرانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای هەولێر

بڕیارە رۆژانی ٢١تاوەکو ٢٥ی نیسان، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدراما لە هەولێر بە بەشداری دە گروپی شانۆیی مۆنۆدراما لەسەرئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئێران بەڕێوەبچێت.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیوا سوعاد، بەڕێوبەری شانۆی هەولێر بە ئێن ئاڕتی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو بە بەشداری ١٠ گروپی شانۆی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی وڵاتانی مەغریب ، ئوردن،  میسڕ، عوممان و ئێران چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای هەولێر دەست پێدەکات.

وتیشی: لە ناوخۆی عێراق گروپی شانۆیی شارەکانی بەغدا و هەولێر و دهۆک و سلێمانی ئامادە دەبن، لە ڤێستیڤاڵەکەدا چەندین سمینار و بابەتی رەخنەیی پێشکەشدەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی هونەری شانۆی مۆنۆدراما لە هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد کە  ئەمساڵ ١٠ شانۆی مۆنۆدراما پێشکەش دەکریت و لە کۆتایدا خەڵاتی باشترین ئەکتەرەکان دەکرێت.

مۆنۆدراما بەواتای شانۆگەری تاک دێت کە تێیدا تەنیا یەک ئەکتەر رۆڵ دەبینێت،  ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان خولی چوارەمی فێستیڤاڵەکەیە و  لە ساڵی ٢٠١٦وە وەک نەریتێکی ساڵانە لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.