بەڕێوەچوونی 22هەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361125-بەڕێوەچوونی_22هەمین_خولی_فستیڤاڵی_نێودەوڵەتی_گەلاوێژ_لە_سلێمانی
بیست و دوهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە سکرتێریی مەلا بەختیار و بە ئامادەبوونی ئەدیبان و شاعیران و وەرگێڕان و رەخنەگرانی ئێران ، وڵاتانی جۆربەجۆر و هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی خەریکە بەڕێوەدەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2019 11:06 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی 22هەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ  لە سلێمانی

بیست و دوهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە سکرتێریی مەلا بەختیار و بە ئامادەبوونی ئەدیبان و شاعیران و وەرگێڕان و رەخنەگرانی ئێران ، وڵاتانی جۆربەجۆر و هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی خەریکە بەڕێوەدەچێ.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، بیست و دوهەمین فستیڤاڵی رۆشنبیریی گەلاوێژ بە دروشمی" رەخنەی ئازاد ، کەشی کراوە دەخوڵقێنێ " و بە بابەتی " بیۆگرافی و ئوتوبیۆگرافی " بە سەردێڕی سەرەکیی " بیرەوەریی لە نێو ئەدەب و مێژوودا " و بە ئامادەبوونی ئەدیبان ، شاعیران ، وەرگێڕان و رەخنەگرانی ئێران و چەندین وڵاتی دیکە و هەرێمی کوردستان لە چەندین بەشی پێشبڕکێ و ئاسایی ، بەرپاکرانی پیشانگەی کتێب و گۆڤاری جیاجیای ئەدەبیی لەپەڕتوکخانەی گشتیی سلێمانی لە رۆژانی 18 و 19 و بیستی نیسان لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێ و لە رۆژی کۆتاییدا ، براوەکانی بەشە جیاجیاکانی پێشبڕکێی چیرۆک ، شێعر و توێژینەوە دەستنیشان دەکرێن و خەڵات و لەوحی رێزلێگرتنی فستیڤاڵەکە وەردەگرن و خەڵاتی فواد مەجید میسری ش ئەدرێ بە خانمی دوکتور کوردستان موکریانی توێژەری ناوداری کورد .

 فستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە لایەن بنکەی رۆشنبریی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێ کە ساڵی 1966 لە شاری سلێمانی دامەزراوە .