پێداگری یەکێتی نیشتمانی و تورکیا لە سەر پتەوتر کردنی پێوەندیی دوولایەنە
لە دیداری جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی یەکێتی (خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی) و سەرکۆنسولی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، جەخت کرا لە سەر پتەوتر کردن و پەرە پێدانی زیاتری هاوکاریی دوولایەنە.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) ؛ ڕۆژی شەمە ٣١ی خاکەلێوە/٢١ی ئاپریل، "کۆسرەت ڕەسوڵ" لە شاری سلێمانی چاوی بە "هاکان کاراچای" کەوت.
لەو دیدار و چاوپێکەوتنەدا دوولایەن جەختیان کرد لە سەر پێویستی پەرە سەندن و پتەوتر کرانی پێوەندیی دوولایەنە و هاوکاری و هەواهەنگیی نێوان خۆیان و دەستیان دایە لێکدانەوەی دواین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و هەروەها مەسەلەی وتووێژەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە هەرێم. هەروەها لەو دیدارەدا جێگری یەکەمی یەکێتی، پلان و بەرنامەکانی یەکێتی بۆ دەوڵەتی نوێی هەرێم شی کردەوە.
"کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" وتی کە یەکێتی خوازیاری بەشداریی لێبڕاوانەی هەموو لایەنەکان و ڕەوتەکانی هەرێم لە دەوڵەت و خزمەت کردن بە شاروومەندان بووە و لە وتووێژەکانی پێکهێنانی دەوڵەتیش لە سەر ئەم مەسەلە جەختی کردووە.
هەروەها پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پتەوتر کردنەوەی ئەو پێوەندییانە بە پێی یاسای بنەرەتیی ئێراق و تەبایی و یەکگرتنەوە، وەکوو بەشێکی دیکەی وتووێژەکانی ئەو دیدارە ڕاگەیەندراوە.