وشداری دان لە بارەی ئەگەری راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە
نێونەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ، وشداری دا بثتوو حکومەتی هەرێم لەو بوددجەیەی کە لە حکومەتی عێراقەوە وەریدەگرێ ، کێشەی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەکات ، بەغدا ناردنی موچە رادەگرێ .
بەپێ یراپۆرتی کوردپرێس ، هۆشیار عەبدوڵڵا لە دیمانەیهکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئار تی ، حکومەتی هەرێم بە تایبەیت وەزاڕەتی دارایی هەرێمی تاوانبار کرد بە ناڕاستی و نەبوونی شەفافیەت لە راگەیاندنی داهاتی نەوت و نێوخۆی هەرێم .
نوثنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی ، داهاتی نۆخۆیی هەرێمی کوردستان بە هۆی بەرزبوونەوەی باجی وەرگیراو لە شاروومەندانی هەرێم زیادی کردووە و ئەم داهاتانە لە دەست پارتی و یەکیەتی دایە .
ناوبراو جەختیشی کردەوە حکومەتی هەرێم ، بودجەیەک کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ناردنی بە تەواوەتی موچەی فەرمانبەران و موچەبگیرانی هەرێم ئەدرێ ، بە دروستی خەرج ناکات و ئەم بودجەیە لەجیاتی موچە بۆ کاری دیکە خەرج دەکرێ .