ڕێککەوتنی یەکجاریی دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361322-ڕێککەوتنی_یەکجاریی_دوو_پارتی_دەسەڵاتداری_هەرێمی_کوردستان_لەسەر_پێکهێنانی_حکومەتی_نوێ
وتووێژکاری باڵای یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاند، بەزوویی ڕێککەوتنی یەکجاریی ئەو یەکێتییە لەگەڵ پارتی دیموکرات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئیمزا دەکرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 12:43 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی یەکجاریی دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ

وتووێژکاری باڵای یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاند، بەزوویی ڕێککەوتنی یەکجاریی ئەو یەکێتییە لەگەڵ پارتی دیموکرات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئیمزا دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "سەعدی ئەحمەد پیرە" وتووێژکاری باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە دانوستانەکانی هاوپێوەند بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دوو لایەن لەسەر دابەشکرانی پۆستەکان لە حکومەتی نوێدا ڕێککەوتوون.

ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی هەروەها وتی: ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی ئەنجامی گرتووەو وتووێژ لەسەر هەموو بابەتەکان کۆتایی پێهاتووەو ئەنجامێکی قەبووڵکراومان دەس کەوتووەو ماوەتەوە مەراسیمی فەرمیی ئیمزاکرانی ڕێککەوتننامەکە بەڕێوە بچێ و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی وەڵامی پارتین و پێشەکییەکانی ئەو کارە، جێ بەجێ دەکرێ.

ناوبراو، ئاماژەی نەکردە وردەبابەتی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی یەکجاریی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.