هەوڵی نێچیرڤان بازارنی بۆ بەشدار کردنی هەموو پارتەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361446-هەوڵی_نێچیرڤان_بازارنی_بۆ_بەشدار_کردنی_هەموو_پارتەکان_لە_سەرۆکایەتیی_هەرێمی_کوردستان
ژێدەرەکانی سەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتێی هەرێم، باسی هەوڵ و تەقەلای بارزانی دەکەن بۆ بەشدار کردنی هەموو پارتەکانی هەرێم لەو ناوەندەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2019 05:50 Asia/Tehran
  • هەوڵی نێچیرڤان بازارنی بۆ بەشدار کردنی هەموو پارتەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ژێدەرەکانی سەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتێی هەرێم، باسی هەوڵ و تەقەلای بارزانی دەکەن بۆ بەشدار کردنی هەموو پارتەکانی هەرێم لەو ناوەندەدا.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس؛ وێڕای ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی ٧ مانگ لەمەوبەر بەڕێوە چووە، هێشتا وێڕای دانوستانی نێوان پارتەکانی هەرێم، دەوڵەتی نوێ پێک نەهاتووە و دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمیش چالاکیی خۆی دەست پێ نەکردۆتەوە.

پارتی دیموکرات وەکوو سەرکەوتووی سەرەکیی هەڵبژاردنەکان، پۆستی سەرۆکایەتی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی گرتۆتە دەست و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیشی کردووە بە بەربژاری ئەو پۆستە .

ژێدەرێکی نزیک بە دەستەی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی لەقاو بدرێ بە ڕووداوی وتووە کە بارزانی بە نیازە جیا لە دیوانی فەرمیی ناوەندی سەرۆکایەتیی هەرێم، نووسینگەیەکی تایبەتیش بۆ خۆی وەکوو سەرۆکی نوێی هەرێم، دانێت و لەو نووسینگە و دیوانی سەرۆکایەتییەشدا کەسانی لێهاتوو و هەموو پارتەکان بەکار دێنی و پاش هەڵگیردرانی هەنگاوە بەراییەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت، داڕشتی دەستەی سەرۆکایەتیش دیاری دەکرێ.

ڕووداو هەروەها راپۆرتی دا کە بارزانی بە نیازە بۆ بەدیهێنانی یەکپارچەیی و یەکدەست بوون لە سیستەمی ئیداریی هەرێمدا، نووسینگەی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم لە شاری سلێمانیش دانێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم بە پێی پەسەن کراوی پەرلەمان و پاش کشانەوەی مەسعوود بارزانی، ناچالاک کراوە و دەسپێبوونی سەر لە نوێی چالاکیی ئەو پۆستە بەسراوەتەوە بە  یەکگرتن و تەبایی پارتەکان و پەسەن کرانی لە پەرلەماندا.