بێسەروشوێن بوونی ١٤٦پەنابەری کورد لە ڕێگای گەیشتن بە ئوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361516-بێسەروشوێن_بوونی_١٤٦پەنابەری_کورد_لە_ڕێگای_گەیشتن_بە_ئوروپا
ڕێکخراوی کاروباری پەنابەران وکۆچبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ١٨٨ پەنابەری کورد لەڕێگای گەیشتن بە ئوروپا گیانی خۆیانیان لە دەس داوەو ١٤٦کەسیش بێسەروشوێن بوونە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2019 11:33 Asia/Tehran
  • بێسەروشوێن بوونی ١٤٦پەنابەری کورد لە ڕێگای گەیشتن بە ئوروپا

ڕێکخراوی کاروباری پەنابەران وکۆچبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ١٨٨ پەنابەری کورد لەڕێگای گەیشتن بە ئوروپا گیانی خۆیانیان لە دەس داوەو ١٤٦کەسیش بێسەروشوێن بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئاری جەلال لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕ هەواڵی ئیس ئین ئین ڕایگەیاند لە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ٣٣٤کەس لە شارومەندانی هەرێمی کوردستان لە ڕیگای گەیشتن بە وڵاتانی ئوروپایی بوونەتە قوربانی و لەم  ڕێژەیە  ١٨٨ کەس گیانی خۆیانیان لە دەس داوە وتەرمەکانیان دۆزراوەتەوەو ١٤٦پەنابەریش بێسەروشوێن بوونە . ناوبراو وتی کە لە هەشت ساڵی ڕابردوو ٥٩٣ پەنابەری کورد لە ڕیگای کۆچ کردن بۆ وڵاتانی بیانی گیانی خۆیانیان لەدەس داوە یا بێسەر وشوێن بوونەو هیچ زانیاریەک لە بارەی چارەنووسیانەوە لە دەس دا نیە. سەرۆکی ڕیکخراوی کاروباری پەنابەران وکۆچبەرانی هەرێمی کوردستان وتی کە لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی تەرمی ٢٥ پەنابەری هەرێمی کوردستان ، دۆزراوەتەوە وهەشت کەسیس بێ سەروشوێن بوونە ، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٦ پەرەی هەبووە و٧٥ تەرم دۆزراوەتەوەو ٥٤کەسیشیان بێسەروشوێن بوونە. ئاری جەلال ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٩٩٩ هەتا ئێستاکە ژماری تۆمار کراو وڕەسمی پەنابەرانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە وڵاتانی جیهان، گەیشتووەتە یەک ملۆین و١٥هەزارو ٤٥٧ کەس کە زۆربەیان کوردن.