ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تورکیاوە
ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و وزە لە پەرلەمانی ئێراق وشداریی دا، ئەگەری ئەوە هەیە کە تورکیا لەبەر سکاڵای دەوڵەتی عێراق بەتۆمەتی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی ئەو وڵاتەو داوای زیانبایی٢٦ملیارد دۆلاری، پێش بگرێ بە هەناردەی نەوتی هەرێم.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، لەحاڵێکدا کە بەشی زۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهانی تورکیا هەناردە و ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەکان دەکرێ، "غالب محەممەد" ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ئەگەری هەوڵی تورکیا بۆ بڕینی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی ئەو وڵاتە، وشداری دا.
ناوبراو لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی "ئێس. ئێن. ئێن" ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق هەموو هەوڵی خۆی لەئاستی نێودەوڵەتیداو بەکەڵک وەرگرتن لە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان خستووەتە گەڕ بۆ ڕێگربوون لەبەردەم هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی تورکیاوەو فرۆشرانی لەلایەن بەشگەی نیستمانیی نەوتی عێراقەوە.
ناوبراو وتی: بەغدا بەنیازە بەتۆمەتی ئەوەی کە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی تورکیاوە زیانی بەعێراق گەیاندووە، لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەدژ تورکیا سکاڵا بکاو بەفەرمی داوای وەرگرتنی٢٦ملیارد دۆلار زیانبایی بکا لەو وڵاتە.
غالب محەممەد هەروەها حکومەتی هەرێمی تۆمەتبار کرد بەوەی لەبارەی چالاکییە نەوتییەکانی شەفاف نییەو وتی کە سەرباری ئەوەی کە مەترسیی پچڕانی هەناردەی نەوت، هەرەشە لە هەرێم دەکا بەڵام هەرێم هیچ پلانێکی دیاریکراوی بۆ ئەو بارودۆخە نییە.
بەپێی یاسای بودجەی٢٠١٩ی عێراق، هەرێمی کوردستان ئەرکمەند کراوە بەوەی وا رۆژانە٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی عێراق بکا بەڵام وەزیری نەوتی عێراق لەڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە هەرێم تائێستا پێبەند نەبووە بە جێ بەجێ کردنی ئەو یاسایەو هێچ نەوتێکیشی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی نەکردووە.