پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق
نیسان 29, 2019 03:39 Asia/Tehran
وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا شەوی رابردوو لەسەر توویتەر باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە باکووری عێراق .
بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا راگەیاند ، حەشارگە و ھەمارەکانی چەک و تەقەمەنیی پەکەکە لە دەڤەری حەفتانیان بۆردومان کردووە .
تورکیا لە ساڵانی رابردوودا بە جاران بە بیانوی سەرکوت کردنی ئەندامانی پەکەکە دەسدرێژی کردووەتەسەر خاکی عێراق .
ئەم دەسدرێژیانە رووبەڕوووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بوەتەوە .
پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بوسەر ناوچە شاخاویەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە کاتی پێشێلکرانی رێککەوتنامەی ئاگر بەسی نێوان پەکەکە لە ژوئیەی ٢٠١٥ وە دەست پپێبووە .