راگەیاندنی ئامادەیی هەولێر بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە گەڵ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361622-راگەیاندنی_ئامادەیی_هەولێر_بۆ_یەکلاکردنەوەی_ناکۆکیەکان_لە_گەڵ_بەغدا
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی هەرێم بۆ چارەسەریی هەموو ناکۆکیەکان لە گەڵ بەغدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2019 06:58 Asia/Tehran
  • راگەیاندنی ئامادەیی هەولێر بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە گەڵ بەغدا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی هەرێم بۆ چارەسەریی هەموو ناکۆکیەکان لە گەڵ بەغدا .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ،  شاندێک لە لایەن حکومەتی ناوەندیی عێراقەوە سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ کاربەد ەستانی باڵای هەرێم لەوان نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیران ، قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی و مەسروور بارزانی بەرپرسی ئاسایشی هەرێم دیداریان کرد .

نێچیروان بارزانی لە ئاهەنگی دەسپێکی ئەم دیدارە ، بە دەربڕینی رەزامەندیی لە بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە جەختی کردەوە تا ئێستا دانیشتنێکی لەو ئاستەدا لە نێوان هەولێر و بەغدا نەبووە و دەەتوانێ کاریگەریی باشی هەبێ لەسەر نەهێشتنی ناکۆکیەکان .

ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە هەولێریش بڕوای بە وتوێژ هەیە بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکان و ستراتژیای هەرێمی کوردستان ، وتووێژی بەردەوام لە گەڵ بەغدا بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان لەسەر بنەمای دەستووری عراق و هاوبەشیی  راستەقینە و جێبەجێ کرانی بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتە .

بارزانی گوتی نوێنەرانی هەرێم لە حکومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عراق رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە یەکانگیرکردنی ڕوانگەی هاوبەش و دۆزینەوەی رێگاچارەی هاوبەش بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و هاواهەنگیی لە گەڵ عەبدولمەهدی دا . 

نێچیروان بارزانی دواجار گوتی : هەولێر بۆ چارەسەریی هەموو کێشەکان لەوان نەوت و ناوچە کێشە لەسەرەکان لە گەڵ  بەغدا لە رێگەی دانوستان و هەروەها هاواهەنگیی بۆ جێبەجێ رێککەوتنەکانی پێشوو ئامادەیە .