ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361638-ڕاوێژکاریی_وەزیری_دەرەوەی_تورکیا_لەگەڵ_مەسرور_بارزانی
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2019 12:27 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "مەولود چاووش ئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ "مەسرور بارزانی" ڕاوێژکاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دیدار و وتووێژی کرد.

ناوبراو باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کرد بۆ یارمەتیدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێم وتورکیا لەگشت بوارەکاندا.

لەلایەکی دیکەوە، بارزانیش ئاماژەی کردە هۆگریی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیادا لەگشت بوارەکانداو وتی: هەرێمی کوردستان وعێراق پێویستی بە داکۆکی ویارمەتیی دراوسێکان هەیە بەتایبەت لەمەڕ بنیات نانەوەو باشترکرانی بارودۆخی ناوچە زیاندیتوەکان لە شەڕ .

شیاوی ئاماژەیە کە مەولود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی ڕابردوو گەیشتە بەغداو لەگەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و وتووێژی کردبوو.