دەستپێکرانی دەرکرانی ڤیزەی پۆستیی ئێران لە سۆرانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361749-دەستپێکرانی_دەرکرانی_ڤیزەی_پۆستیی_ئێران_لە_سۆرانی_هەرێمی_کوردستان
دەرکرانی ویزەی ئەلەکترونیکی ئێران لەڕێگەی نووسینگەی پۆستی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، بێ ئەوەی سەردانی ناوەندەکە کرێت، دەست پێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2019 12:17 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانی دەرکرانی ڤیزەی پۆستیی ئێران لە سۆرانی هەرێمی کوردستان

دەرکرانی ویزەی ئەلەکترونیکی ئێران لەڕێگەی نووسینگەی پۆستی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، بێ ئەوەی سەردانی ناوەندەکە کرێت، دەست پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لەسەفەری مورتەزا عەبادی  سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر بۆ شاری سوران سەر بەم پارێزگەیە لە باکووری ئێراق،  یەکەمی ویزەی ئەلەکترونیکی  لە نووسینگەی ئیدارەی پۆستی ئەم شارە دەرکراو ڕادەستی خەڵک کرا.

لەم شێوازە دا ئیدارەی پۆستی شاری سۆرانی ئێراق لە پێوەندی ئەلەکترونیکی لەگەڵ  سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر،  داواکارانی  ویزەی ئێران قەبووڵ دەکات و دوای   تۆمارکردنی  داواکارییەکانیان و وەرگرتنی پشتڕاست کرانەوەی ئەلەکترونیکی ویزەکە لەلایەن نوێنەرایەتییەکەوە،  ویزە دەخرێتە بەردەستی شارومەندانی کوردی ئێراقی.

سەرکونسوڵی ئێران و ئیدارەی گشتیی پۆستی هەرێمی کوردستانی ئێراق  ماوەیەک لەمەوبەر  ڕێککەوتن  هەتا شارومەندانی کوردی ئێراقی بتوانن لەڕێگەی ناوەندی پۆست، ویزەی ئێران وەرگرن.

ئێران و ئێراق لە یەکەمی  ئاڤریلی ساڵی 2019ەوە، دەرکرانی بەبەلاشی  ویزە بەشێوەی بەرامبەریان 1ەسەند کرد و جێبەجێیان کرد.