شاندێکی باڵای پارتی ده‌چێته سلێمانی
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای پارتی له سلێمانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای پارتی له سلێمانی، له‌گه‌ڵ نوێنەرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆ ببێته‌وه و تاووتوێی رێککه‌وتنی نێوانیان بکه‌ن بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ماوه‌ی زیاتر له 7 مانگه هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی، کابینه‌ی نوێ پێک نه‌هێنراوه، پێشبینی ده‌کرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو لایه‌نه‌کان بگه‌نه رێککه‌وتنی کۆتایی.
ئه‌گه‌رچی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی به‌شێکی زۆر له پۆسته باڵاکان و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌کانیش رێککه‌وتن و لێکگه‌یشتنیان هه‌یه و پێشتریش بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، پارتی رێککه‌وتنی جیای له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی واژۆکردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته خاڵی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان لە دەسپێکی مانگی ڕەزبەری ساڵی رابدروو بەڕێوەچوو و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق (پارتی) بە ٤٥ کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق (یەکێتی) بە ١٢ کورسی وەکوو دوو پارتی سەرەکیی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکان و پێکهێنەری دەوڵەت، وێڕای بەڕێوە بردنی چەندین کۆبوونەوە نەیانتوانی دەوڵەت پێک بێنن.
کێشەی سەرەکی لە نیوان ئەم دوو پارتە لەسەر پۆستە سەرەکییەکان بووە و پارتی وەکوو سەرکەوتووی سەرەکیی ئەوم هەڵبژاردنانە، پۆستەکانی سەرۆک وەزیرانی، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پێوەندییەکانی دەرەوە و کاروباری ناوخۆیی هەرێمی لە دەستدایە .