یەکێتی و پارتی ڕێكکەوتنەکەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361972-یەکێتی_و_پارتی_ڕێكکەوتنەکەیان_بۆ_پێکهێنانی_حکومەت_واژۆکرد
پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێێ هەرێم واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2019 03:18 Asia/Tehran
  • یەکێتی و پارتی ڕێكکەوتنەکەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆکرد

پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێێ هەرێم واژۆ کرد.

دوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی  نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، رێککەوتنی نێوان هەردوو حزب بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی واژۆ کرا.

پێشنیوەرۆی دوێنێ  یەکشەممە 5ی ئایاری 2019، وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی شاری سلێمانیان کرد و سەرەتا لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ وەفدی باڵای گۆڕان کۆبونەوە.