بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە
May 06, 2019 11:38 Asia/Tehran
هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەباکوری عێراقی بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی "خواکورک" و"ئاواشین-باسیان" چەند بنکەو هەماری چەکی پەکەکە کرایە ئامانج و بەتەواوەتی لەناو برا.
وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا هەروەها جەختی کرد لەسەر درێژەی بەرەوڕووبوونەوەی پەکەکە لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە.
تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی، بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکوری عێراقی کردۆتە ئامانج کە لەگەڵ کاردانەوەی توندی بەغدا بەرەوڕوو بووە.