پەرلەمانی کوردستان چاکسازی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی پەسەن کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362137-پەرلەمانی_کوردستان_چاکسازی_یاسای_سەرۆکایەتی_هەرێمی_پەسەن_کرد
پەرلەمانی کوردستان گەڵاڵەی چاکسازی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی بە پێی نەیارەتی حیزب وپارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە زۆرێنەی دەنگ پەسەن کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2019 15:11 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی کوردستان چاکسازی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی پەسەن کرد

پەرلەمانی کوردستان گەڵاڵەی چاکسازی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی بە پێی نەیارەتی حیزب وپارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە زۆرێنەی دەنگ پەسەن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ڕووداو ، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی  گوڵان هەشتی مای ، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد گەڵاڵەی چاکسازی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خستە بەر دەنگدان . لە کۆتایی داوسەرەڕای نەیارەتی وتیبینیەکانی پارتی ئۆپۆزیسیۆن لە بارەی بڕێک لە بڕگەکانی گەڵاڵە ووردیاتەکەی ، گشتیاتی گەڵاڵەی ناوبراوی بە ٨٩ دەنگی ئەرینی و١٢دەنگی نەیار نوێنەرانی پەرلەمان ، هەتا کاتی پەسەن کرانی یاسای بنەڕەتی هەرێمی کوردستان ، پەسەن کرد. لەوبابەتە گرینگانە لەم گەڵاڵەیە کە بە زۆرێنەی دەنگی نوێنەران پەسەن کرا، هەڵوەشانەوەی هەڵپەساردنی سەرۆکایەتی هەرێم وهەروەها هەڵوەشانی سپاردنی سەرپشکایەتی وئەستۆگریەکانی ئەم پوست وپلەیە بۆڕێکخراوی سەرۆک وەزیران ، پەرلەمان وهێزی دادەڤانی هەرێم بوو کە لە ساڵی ٢٠١٧ وبە دەس لە کارکیشانەوەی مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دێموکرات لەم پلەیە ،لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەن کرد. هەروەها پەرلەمان پەرسەندی کرد کە سەرۆکی نوێ هەرێمی کوردستان بە دەنگی نوێنەران هەڵبژێردراوە ولە گەڵاڵەی ناوبراو هاتووە کە ڕادەی سەرپشکایەتی وئەستۆگریەکانی جێگرانی سەرۆکایەتی هەرێم، لە لایەن سەرۆکی داهاتووی هەرێم ، ڕوون ودیاری دەکرێت.