قەومانی بوومەلەرزە لە سلێمانی و ھەڵەبجە
May 11, 2019 13:34 Asia/Tehran
بوومەلەرزەیەکی بەھێز لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی عیراق ڕووی دا، ھاووڵاتییانیش ھەستیان پێی کردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر، لە سلێمانی ڕووی داوە، ھەروەھا بوومەلەرزە لە ھەڵەبجە، دەربەندیخان و کەلاریش ڕووی داوە.بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا بوومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ھاووڵاتییان ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.ھاوکات ھەر نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھەردوو پارێزگای ئیلام و کرماشانی ئیرانیش بوومەلەرزە ڕووی داوە.