دەسپێکی خۆناونووس کردنی بەربژارانی ڤەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دا، دەستپێکرانی ڕەسمی ناونووسینی بەربژارانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ، ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، ئەمڕۆ یەکشەممەی بیست و دووی گوڵان واتە دوازدەی مەی ، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد و بەپێی ئاگادارینامەیەک بەشێوەی ڕەسمی ڕەوتی دەستپێکرانی ناونوسینی بەربژاران بۆ بەدەست خستنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
لە ئاگادارییەک دا کە لەلایەن کۆڕی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاو کرایەوە، ڕاگەیاندراوە ڕەوتی ناونوسین بە پێی یاسای پەسەندکراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە کاتژمێر یازدەی بەیانی ئەمڕۆوە دەست پێکراوە و هەموو خاوەن مەرجان دەتوانن بۆ بەدەست خستنی ئەم پۆستە، ناوی خۆیان بنووسن.
بەربژارانی وەرگرتنی ئەم پۆستە هەتا بیست و پێنجەمی گوڵان دەرفەتیان هەیە ناویان بنووسن.
بەپێی پڕۆژە یاسای چاکسازی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کەلە هەژدەی گوڵان وبە دەنگی هەشتا و نۆ نوێنەری پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان لەنێوان بەربژارانی خاوەن مەرجی ناونووس کراو، بەزۆرینەی دەنگی نوێنەرانی پەرلەمان، هەڵدەبژێردرێت.
هەندێ لە مەرجەکانی بەدەست خستنی ئەم پۆستەش بریتییە لە وەی کە دەبێ تەمەنت چڵ ساڵان بێت و تووشی تاوان نەبووبێت و پێوەندی لەگەڵ پارتی ڕووخاوی بەعس نەبووبێت و لە تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی سەدام بە دژی کوردەکانی ئێراق بەشدار نەبووبێ و هەموو مافی شارومەندی هەرێم و ئێراقی هەبێت.