نێچیرڤان بارزانى کاندیدى پارتى و یەکێتى و گۆڕانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیى هەرێم
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنەکانیان نێچیرڤان بارزانى کاندیدى پارتى و یەکێتى و گۆڕانە بۆ پۆستى سەرۆکایەتیی هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش ٩١ دەنگى پەرلەمانتارانى هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشیی کوردیی دەنگی ئەمریکا ئاماژەى بەوە کردووە، تائێستا هیچ کۆبوونه‌وه‌یێکیان له‌نێوان فراکسیۆنه‌کان لەسەر ئەو پرسە نه‌بووه، به‌ڵام کۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومه‌ت.
بۆ سەرۆکى حکوومەتیش، ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە "دوای سوێند خواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا وه‌ک فڕاکسیۆنی زۆرینه کاندیدی خۆیان بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن، دواتر ناوه‌که ده‌درێته سه‌رۆکی هه‌رێم و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌فه‌رمی کاندیدەکەیانى ڕاسپارد به‌پێکهێنانی حکوومه‌ت، سه‌رۆکی حکوومه‌تی ڕاسپێراو ٣٠ ڕۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ پێکهێنانی کابینه‌که‌ی، دواتر له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێده‌درێت و سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان هیوای خواست کە پارتە کوردستانییەکانی دیکەیش بەربژاریان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم هەبێ و کەسایەتییە سەربەخۆکانیش کە خۆیان بە شیاوی بە دەست هێنانی ئەو پۆستە دەزانن ناویان تۆمار بکەن.
ئۆمید خۆشناو سەبارەت بە وادەى هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم، وتیشی: "دوای ته‌واو بوونی ڕێکاره یاساییه‌کان، په‌رله‌مان کۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، پێم وایه له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ى مانگی مەیی ٢٠١٩ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت".