راگەیەندراوی فراکسیۆنه کوردیه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق سەبارەت بە دۆخی خانەقین
فراکسیۆنه کوردیه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێکیان له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌غڵ و گه‌نمی جووتیارانی خانه‌قین و ناوچه دابڕێندراوه‌کان بڵاو کرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست وێستگه نیوز که‌وتووه، تیایدا هاتووه: "وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سنوری خانه‌قین و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ند ده‌ستێکی ره‌شی نادیار، به به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌که ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 شه‌هیدی هاوڵاتی و هێزه ئه‌منیه‌کانی سنووره‌که‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و زیانێکی زۆری ماددیشی به‌ناوچه‌که گه‌یاندوه".
راگەیێنراوەکە ده‌شڵێت: "وه‌ک دیاره هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ئێستا له‌کاتی دروێنه‌کردنی ره‌نجی یه‌ک ساڵه‌ی جوتیارانی سنوره‌که، ئه‌م ده‌سته ره‌شه هه‌ستاون به سوتاندنی ده‌خڵ و دانی هاوڵاتیان و ئاگر تێبه‌ردان و رووخاندن و بۆمبڕێژکردنی زه‌وی و زاری گونده‌کان، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا چوار هاوڵاتی شه‌هیدبوون که یه‌کێکیان مامۆستایه.
فراکسیۆنه کوردیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێن: "بۆیه، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌و ئه‌و هه‌وڵ و پیلانه ره‌شانه‌ی تیرۆرستان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی که چاویان به‌ئارامی و پێکه‌وه ژیانی شاره‌که هه‌ڵنایه‌ت، پێویسته ده‌ست به‌جێ، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بێنه سه‌ر هێڵ و رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌که‌ی ده‌کرێت".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له مه‌خمور و خانه‌قین چه‌کدارانی داعش رووبه‌رێکی زۆری گه‌نمی جووتیارانی کوردیان سووتاندووه و زیانیان به ده‌غڵ و دانیان گه‌یاندووه.