دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئەنفال لە باشووری عێراق
راوێژکارێکی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به گۆڕه کۆمه‌ڵه‌که‌ی پارێزگای سه‌ماوه ئاشکرا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت که پێده‌چێت تایبه‌ت بێت به ژن و منداڵ.
خه‌بات عه‌بدوڵا، راوێژکار له وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند که یه‌کشه‌ممه 19ی ئایاری 2019 چوونه شوێنی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که که ده‌که‌وێته 100کیلۆمه‌تر به ئاڕاسته‌ی سنووری سعودیه.
خه‌بات عه‌بدوڵا وتی: "گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که له سێگۆشه‌یه‌کدایه له‌نێوان هه‌رسێ پارێزگای دیوانیه، سه‌ماوه و نه‌جه‌ف".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "ئه‌و ناوچه‌یه ده‌یان هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و به حوکمی ئه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی پێشووتریش هه‌ر له‌و ناوچه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه و پێده‌چێت کاتی خۆی زۆربه‌ی قوربانییه‌کانی ئه‌نفال له‌م ناوچه‌یه‌دا شه‌هیدکرابن و گۆڕغه‌ریب کرابن".
وتیشی: "گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که گۆڕه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له سێ گۆڕ پێکدێت به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه و پێده‌چێت 400 بۆ 700 روفاتی تێدابێت و به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه پێده‌چێت تایبه‌ت بێت به ژن و منداڵ".
راوێژکاره‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ئاشکراشیکرد که تیمه‌کان بڕیاریانداوه که له‌دوای جه‌ژنی رەمەزان ده‌ستبکه‌ن به هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌رسێ گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که".
راشیگه‌یاند که "پارێزگاری موسه‌ننا که سه‌ماوه ناوه‌نده‌که‌یه‌تی رۆڵێکی گرنگی له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌دا هه‌بووه و خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک بێت له ماوه‌ی رابردوودا نه‌یانتوانیوه شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه بده‌ن له‌به‌ر لێپرسینه‌وه و ترس له تۆڵه کردنه‌وه، به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی ناوبراو تازه بووه‌ته‌پارێزگار و په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هۆزه‌کانی ناوچه‌که هه‌یه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا قسه‌ی کردووه و داوای لێکردوون که هاوکاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، ئیتر هاوکاربوون و له‌ڕێی سه‌رۆک هۆز و تیره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه پارێزگاری موسه‌ننا توانیویه‌تی ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه بدۆزێته‌وه".
خه‌بات عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند که "ئومێد هه‌یه له داهاتوودا له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌کانی پارێزگاری موسه‌نناوه گۆڕی تر بدۆزرێته‌وه".