سەردانی شاندێکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362812-سەردانی_شاندێکی_پارلەمانی_هەرێمی_کوردستان_لە_بەغدا
شاندێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە بەمەبەستی پێ و شوێن گرتنی پرسی ئاگرکەوتنەوە لە زەویە کشت و کاڵیەکانی کورد لە کەرکووک و دیالەو مەخموور بەڕێ دەکرێنە بەغدا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2019 12:46 Asia/Tehran
  • سەردانی  شاندێکی پارلەمانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

شاندێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە بەمەبەستی پێ و شوێن گرتنی پرسی ئاگرکەوتنەوە لە زەویە کشت و کاڵیەکانی کورد لە کەرکووک و دیالەو مەخموور بەڕێ دەکرێنە بەغدا

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس  مەحیەدین حەسەن  لە وتوێوژێکدا  لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی خەندان  ڕایگەیاند  کە بە دوای ئاگرکەوتنەوە ی  بەربڵاو  لە زەویەکانی کشت و کاڵی گوندە کورد نشینەکان  لە کەرکووک  پارێزگای  دیالە  و ناوچەی مەخموور  ، جوتیارانی  ئەو گوندگەلە  بە چوون  بۆ ناو  پەرلەمانی کوردستان  خوازیاری   ڕاگەیشتن  بەو پرسە  لە لایەن  پەرلەمانەوە بوون . ئەندامی کومیسیونی  جوتیارای  پەرلەمانی  کوردستان  وتیشی  کە  لەو پەیوەندیەدا  شاندێک  لە و  کومیسیونە  لە  سەفەرێکی  دوو ڕۆژەدا  چوونەتە بەغدا و لە گەڵ کاربەدەستانی هاوپەیوەند  لە  دەوڵەتی  ناوەندی ئێراق  بۆ وێنە  وەزیری کشت و کاڵ  و وەزیری  بازەرگانی و ئابووری  سەبارەت بە  چارەسەر کرانی  کێشەی  جووتیارانی  کورد  قسە  دەکەن .  هەروەها  جەختی کرد   کە وتووێژ  سەبارەت بە    ئاگرکەوتنەوە  زەوینەکانی  جووتیارانی  کورد  و هەروەها  هەڕەشەکانی داعش  دژی  ئەوان لە تەوەرەکانی  سەەکی  ئەو  سەنفەرە بووە  و بۆ چاترەسەر کرانی  ئەو کێشەگەلە  هەوڵ ئەدەن . لە ماوەی  ڕوژانی  ڕابردوودا  دەیان  هکتار  لە  سەوەیەکانی  کشت و کاڵ کە زوربەیان  هی    جوتیاران  و گوندنشینانی  کوردە  لە  پارێزگاکانی کەرکووک  و دیالە  و ناوچەی  مەخموور  لە لایەن کەسانی  چەکداری  نەناسراو  ئاگر دران کە دەوترێ  لە  بەجێ ماوانی داعشن .  لە لایەکی  دیکەوە  داعش  بە  بڵاو کردنەوەی  وێنەکان  جووتیارانی  کوردیان بە موڕتەد  زانیوە و بەرپرسایەتی ئاگرکەوتنەکانی  لە مەخموور  وە ئەستۆ گرتووە  ..