سەفەری بەزوویی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیاو عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362994-سەفەری_بەزوویی_بەرهەم_ساڵح_بۆ_تورکیاو_عەرەبستان
کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەزوویی و لە چەند کاژێری داهاتوودا سەردانی تورکیاو عەرەبستان دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2019 12:36 Asia/Tehran
  • سەفەری بەزوویی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیاو عەرەبستان

کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەزوویی و لە چەند کاژێری داهاتوودا سەردانی تورکیاو عەرەبستان دەکا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، "ڕێبوار کەریم" ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە پەرلەمانی عێراق و وتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی دیموکراسی و عەداڵەت ڕایگەیاند کە "بەرهەم ساڵح"، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بڕیارە لەچەند کاژێری داهاتوودا سەردانی تورکیاو عەرەبستان بکات.

ڕێبوار کەریم هەروەها پێی داگرت: ئەو سەردانانە بەمەبەستی تاووتوێی دۆخی عێراق و چۆنیەتی داکۆکی وپاراستنی ئاسایش و سەقامی وڵات ئەنجام دەگرێ.

بەرهەم ساڵح رۆژی پێنج شەممە لەسەردانێکی فەرمیی یەک ڕۆژە گەیشتە ئۆردۆن و بەشداری دانیشتنێکی سێ قۆڵیی بوو لەگەڵ عەبدوڵڵای دووهەم، شای ئۆردۆن و مەحمود عەبباس، سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و تێیدا سێ لایەن دەستیان کرد بە تاووتوێی دواگۆڕانکارییە ناوچەییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا.

سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیاو عەرەبستان لانیکەم دوو ڕۆژ پاش سەفەری ناوبراو بۆ ئەممان ئەنجام دەگرێ.