مەسعود بارزانی: هاوکاریی هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆر، پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363354-مەسعود_بارزانی_هاوکاریی_هەولێر_و_بەغدا_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_ترۆر_پێویستە
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی و هاواهەنگیی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ترۆر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2019 07:12 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی: هاوکاریی هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆر، پێویستە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی و هاواهەنگیی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ترۆر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەسعود بارزانی لەکاردانەوە بە ڕوودانی تەقینەوەی بۆمبە دانراوەکان لە کەرکووک، بەبڵاوکردنەوەی پەیامێکی فەرمی وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ قوربانیانی ئەو ڕووداوە، ئەو کردە ترۆریستییانەی بەتوندی ئیدانەکردووە، داواشی لەحکومەتی ناوەندیی عێراق کرد ئەنجامدەرانی هەرچی زووتر بگرێ و سزایان بدات.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی داگرت، ئامانجی ترۆر، شێواندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و سازان لەنێوان لایەنە جۆربەجۆرەکانی دانیشتووی کەرکووکەو ئەو پەلامارانە، مەترسیی جیددییە لەدژ ئاسایش و ژیانی شارومەندان.

ناوبراو ڕایگەیاند کە دەبێ هاواهەنگی و هاواکاریی تۆکمە لە نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەش وسوپای عیراق، ئەنجام بگرێ بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەی ترۆر بەتایبەت لە کەرکووک و بنبڕکردنی و ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک.

تەقینەوەکانی ئەم دواییەی ناوچە جیاجیاکانی شاری کەرکووک، چوار کوژراو و بیست وسێ برینداری لێکەوتەوە.

پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و هەروەها کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامی جیاجیادا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو تەقینەوانە، گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و هاوکاریی کردنیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان وهاواهەنگیی هەولێر و بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆر و دابین کرانی ئاسایش لە کەرکووکیان بەپێویست زانی.