دۆخی دژوارونالەباری ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان دوابەدوای تێکەڵچوونی تورکیا وپە،کە،کە
کاربەدەستی یەکیەتی نیشتمانی ، بە ئاماژەدان بە تێکەڵچوونە سەربازیەکانی تورکیا وهێزەکانی پە،کە،کە لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان ، وشداری دا کە دانیشتوانی ئەم ناوچانە بە هۆی ئەم تێکەڵچوون وبومبارانە لە بەر مەترسی ودۆخی دژوار ونالەبار دان.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، سوپای تورکیا لە ڕۆژەکانی ڕابردوو هەڵمەتی سەربازی بەربڵاویان لە زەوی وئاسمانەوە لەدژی هێزەکانی پە،کە،کە لە ناوچە سنووریەکانی باکووری هەرێمی کوردستان ، دەسپێکردووە ومەلا کەریم برادوستیی یەکێ لە سەرکردەکانی یەکیەتی نیشتمانی لە ناوچەی برادوست هەڵکەوتوو لە پارێزگەی هەولێر، لەم بارەوە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئیس ئین ئین ڕایگەیاند کە گوندیەکان ودانیشتوانی ئەم ناوچانە بە هۆی ئەو تێکەڵچوونانەی کە ڕووی داوە لە دۆخێکی دژوار ونالەبار دان. وتیشی کە سەربازانی تورکیا بە شێوەیەکی بێ پیشینە لە نێزیک گوندەکان وماڵە ئاوەدانەکانی ئەم ناوچانە بە تایبەت گوندەکانی خەلیفان وهرشیلان نێزیک بوونەتەوەو بە پێی ئەوەی کە وەرزی کشت وکاڵ، ئاژەڵداری گوندیەکان گەیشتووە ، ئەوان توانایی ئەنجام دانی کاروباری خۆیانیان نیە وبە هۆی پەلامارەکانی ئاسمانی وتوپخانەیی وهەڵمەتەکانی سوپای تورکیا ، توشی زیانی زۆر قورس بوونە. ناوبرا وتی کە هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە نێزیک شوێنی نێشتە جی بوونی گوندیەکان وسنوورنشینەکانی هەرێم ، ئاسایشتی گیان وماڵی ئەوانی خستووەتە مەترسیەوە وژیانی ڕۆژانەی ئەوانی تێکداوە. برادوستی وتیشی کە سەربازانی تورکیا ، لە ڕۆژەکانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی خۆیانیان بە چەکی قۆرس بردوەتە ناوچەی سیدەکان و بنکە وبارەگای پە،کە،کەیان لە هەرێم داوەتە بەر دەسڕێژ. پاش ئەمەیش کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئین ، ئارتی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ڤیدیۆیی ڕاپۆرتی دا کە سوپای تورکیا بە دیواری دەنگی فڕۆکە بێ فڕۆکە وانەکانی سەربازی بە ناوچە گوندیەکانی برادوست وشداری داوە هەتا لە ناوچەکانی ستراتژی وبنکە سەربازیەکانی تورکیا لە دەوروبەری ئەم گوندانە نێزیک نەبنەوە.