گەڕانەوەی 60 کوردی ئێزدی یەخسیری داعش
60 کەس لە کوردانی ئێزدی دوای رزگارکرانیان لە دەستی داعش لە سوریا گەڕانەوە شەنگاڵ .
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرپەرشتی گەڕانەوەی ٦٠ ئێزیدی دەکات بۆ قەزای شەنگال ، کە لە کامپی نەورۆزی باکووری سوریا بوون .
شانەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە " دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی گەڕانەوەی ١٢ خێزانی ئێزیدی دەکات کە ژمارەی ئەندامانیان ٦٠ کەسە ولە کامپی پەنابەرانی نەورۆز بوون لە باکووری سوریا و دەگەڕێنرێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال ، ئەوەش دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتبوو".
سەرەتای ئەم مانگەش دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرپەرشتی گەرانەوەی ٧٠ کەسی تری لە کەمپی نەرۆزەوە کرد بۆ ناو خاکی عێراق.
داعش لە ساڵی 2014 و دوای هێرشی سەر شاری شەنگاڵ دەستی دایە قەڵاچۆکردن و رفاندنی زیاتر لە 6 هەزار کوردی ئێزدی .